Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
كیێڤ- AA
ئۆكراینا هاتنه ژووره‌وه‌ی پیاوانی رووسیی ته‌مه‌ن نێوان ١٦ بۆ ٦٠ ساڵ بۆ وڵاته‌كه‌ی، سنووردار ده‌كات.
سه‌رۆكی ئۆكراینا، پێترۆ پۆرۆشێنكۆ، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له كیێڤی پایته‌خت، ئاشكرایكرد پرۆسه‌ی هاتنه ژووره‌وه‌ی هاووڵاتییانی رووسیی بۆ وڵاته‌كه‌یان، توند ده‌كه‌نه‌وه.
پێترۆ پۆرۆشێنكۆ به‌پێویستیشی زانی هاتنه ژووره‌وه‌ی پیاوانی رووسی بۆ وڵاته‌كه‌ی سنوورداربكرێت و رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی سنوورداركردنی هاتنه ژوورهرهوهی پیاوانی رووسی ته‌مه‌ن ١٦ بۆ ٦٠ ساڵ، له بنه‌ڕه‌تدا ده‌توانین رێگریی له‌وه‌بكه‌ین ئه‌وانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی سوپای رووسیا ده‌كه‌ن، له وڵاته‌كه‌ماندا یه‌كه‌ی تایبه‌تیی درووستبكه‌ن".
پۆرۆشێنكۆ باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و حوكمه سه‌ربازییه‌ی له ئۆكراینا راگه‌یه‌ندراوه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل نابێت و رایگه‌یاند: "كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له سایه‌ی حوكمی سه‌ربازییدا رێگریی له كاره دوژمنانهكانی رووسیا بكه‌ین".
پۆرۆشێنكۆ دوێنێ پێنجشەممە له لێدوانێكدا ئاشكرایكردبوو، سنوورداركردنی جۆراوجۆر ده‌خه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانی رووسیا.