Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2018
له‌نده‌ن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بێته‌وه رایگه‌یاند كه "په‌یامێكی زۆر راشكاو" به ناوبراو ده‌گه‌یه‌نێت له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشقچی و ره‌وشی یه‌مه‌ن.
مای له كاتێكدا بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی G20 به‌ره‌و ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێكه‌وت له نێو فڕۆكه‌دا بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
مای به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كۆده‌بێته‌وه، گوتی: "په‌یامێكی زۆر راشكاوی پێ ده‌گه‌یه‌نم له‌باره‌ی جه‌مال خاشقچی و ره‌وشی یه‌مه‌ن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا به تیشك خسته سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی خاشقچی-یه‌وه گوتی: "وه‌ك دیاره چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له كوشتنی خاشقچی بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كاره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".
تێرێزا مای نیگه‌رانی خۆیشی ده‌ربڕی له باره‌ی ره‌وشی ناله‌باری مرۆیی له یه‌مه‌ن و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه چاره‌سه‌رێكیان بۆ ره‌وشی یه‌مه‌ن ده‌وێت بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن.