Lokman İlhan,Rewa Mahmood Hasan
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2019
کاراکاس - AA
ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا دوای هەوڵە شکستخواردووەکەی ٣٠ی نیسان و ناڕەزایەتییەکانی 1ی ئایار، جارێکی تر بڕیاڕە رۆژی شەممە بڕژێنە سەر شەقامەکان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی خوان گوایدۆ کە پشتگیری زۆرێک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و رۆژئاواو ئەمریکای بەدەستهێناوە، لە هەوڵی خستنی حکوومەتەکەی سەرۆکی وڵات نیکۆڵاس مادورۆدایە و نەخشەڕێی خستنەکەشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لەهەژماری خۆی بڵاو کردەوە.
گوایدۆ لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەوان پاشگەزنابنەوە لە هەوڵەکانیان بۆ خستنی دەسەڵات و ئاماژەی بەوەداوە کە سەرەڕای خۆپیشاندانەکان لە تەواوی شەقامەکاندا، هاوکات دەست دەدەنە مانگرتنێک کە ژیان لەو وڵاتەدا بوەستێنێت.
گوایدۆ ئاماژەی بەوەداوە کە پلانی خستنی حکوومەت ئەمڕۆ لە تەواوی وڵاتەکەدا لە رێی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بچوکەوە دەگەیەندرێتە تەواوی لایەنگرانیان و رۆژی شەممە دیسانەوە دێنەوە سەر شەقام.
گوایدۆ دەڵێت، "خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەو ناوچانە دەکرێت کە ناوەندی گرنگی سەربازییان لێیە".