Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
03 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2019
مێلبۆرن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن له‌گه‌ڵ باوكی نێڤێ تێ ئارۆها-ی كچی و هاوكاری كلاركی گایفۆرد ئاڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییان گۆڕییه‌وه.
رادیۆی نیوزله‌ندا له زاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه رایگه‌یاند ئاردێرن له كاتی پشوودانهكهی له پاسكالیا له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی كلاركی گایفۆرد ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریان گۆڕیووه‌ته‌وه.
ئاردێرن و گایفۆرد له ٢٠١٣ه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌ن و له ٢١ی حوزه‌یرانی رابردوودا كچێكیان بوو و ناویان لێنا نێڤێ تێ ئارۆها.
له‌مباره‌یه‌وه تاكو ئێستا هیچ كامێكیان لێدوانیان نه‌داوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه ده‌ست كرا به پیرۆزبایی لێكردنیان.
سه‌رۆكی پارتی نیشتیمانی كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌یه سیمۆن بریدگهس له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی نووسیوویه‌تی: "من و ناتالی پیرۆزبایی ئاڵقهگۆڕینهوه له سه‌رۆكوه‌زیران و كلاركێ ده‌كه‌ین".