Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2015
غەززە
جێگری سەرۆکی یەکەی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هەنییە، باسی لە رووداوەکانی ئەم دوایەی قودس و کەناراواکەنی رۆژئاوای کرد و بە شۆڕش ناوی برد.
ئیسماعیل هەنیە گوتی: "ئەو پێکهەڵپژانەی کە لەبەر دەمی مزگەوتێکی رۆژئاوای غەززە روویدا لە کاتی گوتاری هەینیدا ، پێکدادان نەبوو بەڵکو شۆڕش بوو".
ناوبراو داوای لە حکوومەتی فەڵەستین کرد واز لە کاری هاوبەش بێنێت لەگەڵ ئیسرائیل و گوتیشی: "رێککەوتنامەکە بە بڕیاری ئیسرائیل و ئەمریکا وەستێنرا، لەلایەکی دیکەشەوە پێویستە گەلی فەڵەستین پێشوازی لە وەستاندنی رێکەوتننامەکە بکات".