غەززە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس(محەمەد زەھار) دەڵێ دانیشتنی ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل کاتکوشتنەو ھیچی لێ سەوز نابێ چونکە ئاشتەوایی لای ئیسرائیل دەستبەرداربوونە لەقودس.
زەھار لەھۆی درێژەدان بەدانوستاندن لەگەڵ ئیسرائیل رەخنەی گرت لە (مەحموود عەباس) سەرۆکی فەلەستین و گوتی " مەحموود عەباس توانای پاراستنی ماف و داوا رەواکانی خەڵکی فەلەستین و خاکەکەی نییە".
بەرپرسەکەی حەماس بێ ئومێدبوونی بزووتنەوەکەیانی دووپاتکردەوە لەبارەی پرسی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل و گوتی " دانیشتنی ئاشتەوایی تەنیا خۆخەریککردنە بە شتی بێ ماناوەو ھیچ ئاکامێکی باشی نابێ. چونکە ئامانجی ئیسرائیل دەستبەرداربوونمانە لەقودس و بەھەدەرچوونی خوێنی شەھیدانی فەلەستینییە بۆیە بەردەوامبوونی دانیشتنەکان لەگەڵ ئیسرائیل تاوانێکی ئەخلاقی و نەتەوەییە".