Mehmet Alaca
10 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
بەڕێوەبەری باڵای تێسلا و سپەیس ئێکس، ئیلۆن ماسک بە بەهای ٦،٨٨ ملیار دۆلار، ٧،٩٢ ملیۆن پشکی تێسلای فرۆشت کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێلی کارەبایییە.
لە هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی دا، باس لەوە کراوە لە پاش کۆبوونەوەی پشکدارانی کۆمپانیاکە لە هەفتەی رابردوودا، فرۆشتنی پشکەکە لە رۆژانی پێنج بۆ نۆی ئاب ئەنجامدراوە.
ماسک ٧،٩٢ ملیۆن پشکی تێسلای فرۆشتووە کە بەهاکەی ٦،٨٨ ملیار دۆلارە و لە تویتێکیدا سەبارەت بە فرۆشتنی ئەو پشکانە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر بەرامبەر تویتەر شکستی هێنا لەو کارە یاساییەی لەنێوانیاندایە، ئەوا پێویستی بەو پارەیە دەبێت بۆ کڕینی کۆمپانیاکە بە بەهای ٤٤ ملیار دۆلار.
ئیلۆن ماسک کە لە مانگی نیساندا داوای کڕینی تەواوی تویتەری کرد بە بەهای ٤٤ ملیار دۆلار لە سەرەتای مانگی تەمووزدا بڕیارەکەی گۆڕی و لە بەرامبەردا، تویتەر سکاڵای دژی ماسک تۆمار کرد بەهۆی تەواونەکردنی کڕینەکەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکان لە یەکەم دانیشتنی دادگادا لە مانگی تشرینی یەکەمدا، رووبەڕووی یەک ببنەوە.