Ahmet Dursun
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
ئەمساڵ ١٧٣ کەس کە لەنێویاندا دوو مێردمنداڵی ١٧ ساڵان هەیە لە ئێران لەسێدارەدراون.
پسپۆری مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە چاودێری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران دەکات، جاوید رەحمان لە روونکردنەوەیەکدا لە لیژنەی مافی مرۆڤ سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای کەمبوونەوەی رێژەی لەسێدارەدان لە چاو ساڵانی رابردوودا، هێشتا ئێران زۆرترین رێژەی لەسێدارەدانی تێدایە.
جاوید رەحمانی ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵی رابردوو، ٢٥٣ کەس کە حەوتیان لەژێر ١٨ ساڵەوە بوون لەو وڵاتە لەسێدارەدراون.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەموو شێوەیەک دژی لەسێدارەدانی منداڵانە و داواشی کرد کە ئێران کۆتایی بهێنێت بەو جۆرە لەسێدارەدانە.
بڕیارەکانی ئیدارەی تاران لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناوخۆی ئێران رووبەڕووی رەخنەی زۆربۆتەوە.
لەسەر ئەو ناڕەزایەتییانە ئیدارەی ئێران رایگەیاند کە لە نیسانی ٢٠١٧دا لە رێگەی یاسایەکەوە سزاکانی تایبەت بە ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر سووک دەکەن،هەروەها بەڵێنیاندابوو کە دۆسیەی ئەو کەسانەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی حوکمەکانیاندان، چاوخشاندنەوەی بۆ بکرێت.