Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Ömer Koparan
24 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2019
گرێ سپی - AA
له‌و هێرشه خۆكوژییه‌ی له گرێ سپی له لایه‌ن تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌وه كرایه سه‌ر سه‌ربازانی سوپای نیشتمانیی سووریا كه به‌شداریان له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا كردبوو، دوو سه‌رباز برینداربوون.
له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی سوپای نیشتمانیی سووریا له ناوه‌ندی شاری گرێ سپی.
له‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا برینداربوون.
ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ی له هێرشه‌كه‌دا برینداربوون گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئه‌و ئاگره‌ی به هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دروستبوو كوژێندرایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌مریكا له 17ی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ كشانه‌وه‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه له ناوچه‌كه له میانی 120 كاتژمێردا، به‌ڵام رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/ یه‌په‌گه له شارۆچكه‌ی گرێ سپی و سه‌رێ كانی و ده‌ورووبه‌ری به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له روونكردنه‌وه‌كه‌ی 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا رایگه‌یاند "له كاتێكدا لایه‌نی توركی ته‌واو پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كراوه، تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه تا ئیستا 42 ده‌ستدرێژی/پێشێلكاریان ئه‌نجامداوه".
هه‌مان رۆژ له هێرشێكی تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌دا كه به ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژكراو ئه‌نجامیاندا، سێ سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا كوژران و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.