Muhammet Kurşun
01 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
تاران – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌عید خه‌تیبزاده رایگه‌یاند کە به‌ره‌وپێشچوونی باش له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا روویداوه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری سیاسیی ئه‌مریكا دەکەن.
سەعید خه‌تیبزاده له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له تاران پایته‌ختی ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نێوان شاندی ئه‌مریكا و ئێران له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نەمسا رایگه‌یاند "چه‌ند ته‌وه‌رێكی وه‌ك هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان و دڵنیایییدان به ئێران له دانوستانه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، پێویسته شاندی رۆژئاوا له‌مباره‌یه‌وه بڕیار بدات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌وپێشچوونی باش له دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا روویداوه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری سیاسیی ئه‌مریكان گوتی: "له‌م سێ هه‌فته‌یه‌ی دواییدا به‌ره‌وپێشچوونی سه‌رنجڕاكێش روویداوه له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكان، به‌ڵێنه‌كانی پابه‌ندبوون به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و پشتڕاستكردنه‌وه و پێدانی دڵنیایی. چاوه‌ڕێی واشنتۆنین بڕیاری سیاسیی به وڵاتانی ٤+١ بگه‌یه‌نێت".