Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌سیوپیا ئێرانیش بریاڕی دا كایه‌ی ئاسمانی خۆی به رووی فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737 Max" دا دابخات.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئێران، ره‌زا جه‌عفه‌رزاده به ئاژانسی نیمچه‌فه‌رمی ئێران Mehrی راگه‌یاند كه بڕیاری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویستییان داوه له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737 Max".
جه‌عفه‌رزاده تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و میانه‌یه‌دا گه‌شتی ئاسمانی فڕۆكه‌ی جۆری "Boeing 737 Max" له كایه‌ی ئاسمانی ئێران قه‌ده‌غه كردووه.