Ata Ufuk Şeker,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmood Hasan
15 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2019
برۆكسل - AA
نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی رایگه‌یاند: "هاریكاریی نێوان توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها له‌پێناو كۆچبه‌راندا نییه به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریاش گرنگه".
فێدێریكا مۆگێرینی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و ئه‌ندامی به‌رپرس له سیاسه‌تی دراوسێتیی و دانوستانه‌كانی فراوانبوون له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جۆهانس هان، له‌دوای كۆنسه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا-توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
مۆگێرینی باسی له‌وه‌كرد له‌دوای نزیكه‌ی ٤ ساڵ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی هاوبه‌ش گرنگه و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان تاوتوێكردووه و توركیا بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان هاوبه‌شێكه كه خاوه‌نی گرنگییه‌كی ستراتیژییه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه بابه‌تی جۆراوجۆری هاوشێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسایان له كۆبوونه‌وه‌كدا تاوتوێكردووه و له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له رووی ئه‌منییه‌وه تێده‌گه‌ن به‌ڵام پێویسته ئه‌و رێكارانه‌ی له‌دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی په‌یڕه‌وكراون، ببنه رابردوو.
فێدێریكا مۆگێرینی ره‌خنه‌ی له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی توركیا گرت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌وان هه‌ست به‌و برینانه ده‌كه‌ن كه له هه‌وڵی كوده‌تای ساڵی ٢٠١٦ كه‌وتووه‌ته‌وه و توركیا به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه به‌ڵام ئیتر له‌رووی سه‌قامگیریی و ئابوورییه‌وه گرنگه كه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی بگه‌ڕێنه‌وه.
مۆگێرینی باسی له‌وه‌كرد له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا به‌چڕیی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و جه‌ختی له گرنگیی هاریكاریی نێوان توركیا و یه‌كێتییه‌كه له‌باره‌ی كۆچبه‌ره سوورییه‌كان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هاریكاریی نێوان توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها له‌پێناو كۆچبه‌راندا نییه به‌ڵكو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریاش گرنگه".
مۆگێرینی ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی باشیی دراوسێیەتی دا‌و رایگەیاند کە لەماوەی داهاتوودا بە تاسەوە چاوەڕێی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی بواری وزە دەکەن و جەختی کردەوە لەوەی دەبێت لەبری نەگونجان، هاریکاری بێتە ئاراوە لەبواری وزەدا.
مۆگێرینی لەبارەی پێشهاتەکانی بواری وزە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رایگەیاند کە ئەوان لە راوێژدان لەگەڵ ئیدارەی بەشە یۆنانییەکەی قوبرس‌دا.
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا مۆگێرینی رایگەیاند کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتگیری کردنی تورکیا لەبواری بەرەنگاری تیرۆرداو گوتی، "ئەنجوومەنی هاوبەش، ئیدانەی تەواوی کردەوە تیرۆریستییەکانی کردووە کە رووبەڕووی تورکیا بۆتەوە".
مۆگێرینی باسی لە گرنگی هاریکاری بواری بەرەنگاری تیرۆر کرد‌و رایگەیاند، "پەکەکە لەنێو لیستی تیرۆری یەکێتی ئەورووپادایە و ئەم پرسە مشت‌ومڕ هەڵناگرێت".
ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا جۆناس هان گوتی، "تورکیا هاوبەشێکی ستراتیژی گرنگی یەکێتی ئەورووپایە. بەردەوامیدان بەم دیالۆگە بۆ ئێمە زۆر گرنگە. گرنگە گفتوگۆ بکەین لەبارەی ژینگە، ئابووری، کێشەی کۆچ و ئەمنییەوە لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانماندا".
هان دووپاتی کردەوە کە لە سایەی هاریکاری لەگەڵ تورکیا، کۆچی نایاسایی بۆ یەکێتی ئەورووپا کۆتایی هات و رایگەیاند کە یەکێتی ئەورووپا ئەو بەڵێنە داراییانەی داوێتی بۆ پەنابەرانی سووریی لە تورکیا جێبەجێیان دەکات.