Eda Özdener
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەئێستادا ئەمریکا دەبێت خۆرهەڵاتی فورات جێبهێڵێت. ئەوەی لە پێواژووی ئاستانا دەرچوو ئەوەیە کە دەڵێت 'با ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی فورات بکشێتەوە'. ئەو ئەنجامەی ئێستا لێرەوە دەردەچێت شتێکە لە چاوەڕوانی تورکیاشدایه".
لە پاش سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئێران، رهجهب تهیب ئەردۆغان لە میانی گەڕانەوەیدا بۆ وڵاتەکەی، لە ناو فڕۆکەدا روونكردنهوهی دا و وهڵامی پرسیاری رۆژنامهوانانی دایهوه.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، سەردانەكهی كه لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی ئەنجامداوە بە سەرکەوتوویی تەواو بووە و، لە یەکەم بەشی سەردانەکەیدا کۆبوونەوەی بە سوودی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی ئەنجامداوە و سەرۆکایەتی حەوتەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ههماههنگی تورکیا و ئێرانیان کردووە، تاوتوێی ئەو هەنگاوانەیان کردووە کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە بوارەکانی سیاسیی، سەربازیی، ئابووریی، بازرگانیی و کولتووری دەگیرێنەبەر و قۆناغی دواتریش چۆن بەرەوپێش دەبرێت.
سەرکۆماری تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاددا ئامانجێکی بازرگانییان بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلاری داناوە و رایگەیاند: "لە خاڵێکداین لەو بوارەدا کە بڕەکەی لە ٧،٥ ملیار دۆلاردایە. بەڵام لە قۆناغی داهاتوودا بەردەوام بەرزی دەکەینەوە. جارێکی دیکە بینیمان کە ئیرادەیەکی هاوبەشمان هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانمان لە بوارەکانی وەک بازرگانیی، گواستنەوە، گومرگ، وزە، گەشتیاری، پیشەسازی، وەرزش و لاوان".
رهجهب تهیب ئەردۆغان باسی لەوەش کرد بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لە بواری بابەتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان و ئەو وەزیرانەی لە شاندەکەدا بوون لەگەڵ هاوتاکانیاندا تاوتوێی هاریکارییەکانیان کردووە لە بواری جۆراوجۆردا، ئاماژهی بهوهش كرد تێکڕا هەشت رێککەوتنیان واژوو کردووە.
هەروەها ئەردۆغان تیشكی خستهسهر ئهوهی بە وردی باسیان لە بابەتەکانی وەک بەرەنگاربوونهوهی هاوبەشی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ئاسایشی سنوور کردووە و بە شێوەیەکی گشتگیر بیروڕایان ئاڵوگۆڕکردووە لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە، راشیگەیاند: "کۆبوونەوەیەکیشم لەگەڵ رێبەری ئایینی، ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی ئەنجامدا. لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز سەرکۆماری ئێران ئامادە بوو. هەندێک لە هاوڕێیانی ئێمەش لەوێ بوون. لەگەڵ ئەواندا ئەو کۆبوونەوەیەمان ئەنجامدا".
سەرکۆماری تورکیا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە لە بەشی دووەمی سەردانەکەیدا بە بەشداری سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لووتکەیەکی سێقۆڵیان لەسەر شێوەی ئاستانا ئەنجامداوە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە لەبارەی پێشهاتە نوێیهکانی سووریا و وەک گرەنتیکاری ئاستانا پابەندیی خۆیان نیشانداوه بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گوێرەی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، رهجهب تهیب ئەردۆغان رایگەیاند: "دەخوازین رووسیا و ئێران لە پاڵماندابن لە بەرەنگاربوونەوەمان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لە سنووری سووریاوە تا ٣٠ کیلۆمەتری باشوور. دەبێت پشتیوانی پێویستمان بکەن".
گوتیشی: "تا نیگەرانییە ئەمنییە نیشتمانییەکانمان نەڕەوێندرێنەوە، ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە (لە باکووری سووریا) لەئارادا دەبێت".
هەر لەو بارەیەوە ئەردۆغان رایگەیاند: "پێیان وایە بە هەڵدانی ئاڵای رژێم لەوێ (لە باکووری سووریا)، سوپای تورکیا فریو دەدەن؟ نەخێر".
هاوکات سەبارەت بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 لهلایهن ئهمریكاوه به توركیا، ئەردۆغان رایگەیاند: "(سهرۆكی ئهمریكاجۆ) بایدن مەرجی یۆنانی بەسەر ئێمەدا نەسەپاند. گوتمان پێویستە وەک ئەندامانی ناتۆ پارێزگاری لە یاساکانی یەکتر بکەین. مەرجێکی لەو شێوەیە ئیلزامیی نییە بۆ ئێمە".