Emre Gürkan Abay
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
مۆسكۆ - AA
لە ئەرمينيا، ياساى دروستكردنى "گرووپى ميليشيايى لەسەر ئاستى ناوچەكان" كە لە خەڵكى سڤيل پێكهاتوون و ئەگەر پێويستى كرد دەستبەسەر پارە و ماڵى هاووڵاتيیان بگردرێت، پەسەند كرا.
بە گوێرەى ئەو ياسايەى كە لەلايەن پەرلەمانى ئەرمينياوە پەسەند كرا، هاووڵاتيیانى سڤيل دەتوانن خۆيان لەو گرووپە ميليشياييانە تۆماربكەن كە لە ناوچەكانيان دادەمەزرێنرێت.
هەر بە پێى ياساكە، ئەو گرووپانە لە كەمپى سەربازیى مەشقيان پێدەكرێت و لە ناوچەكان جێگيردەكرێن و دەخرێنە ژێر دەسەڵاتى ئيدارەى ناوچەكانى سەر بە سەرۆكايەتى ئەركانى سوپا.
هەروەها ياساكە ئاماژەى بەوەش دەكات لە كاتى پێويستى وەزارەتى بەرگريى ئەرمينيا ئەوە دەتوانيت دەست بەسەر پارە و ماڵى هاووڵاتیيان بگرێـت.
لە بەرامبەردا، حكوومەتى ئەرمينيا، لە ئەگەرى زيان بەركەوتنى ماڵى ئەو هاووڵاتييانەى كە دەستيان بەسەرداگيراوە ئەوە قەرەبوويان دەكاتەوە و لە كاتى روخانيش ئەوە تێچووى نۆژەنكردنەوەكە دەگرێتە ئەستۆ.