Dildar Baykan Atalay
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
واشنتۆن/كینتاكی – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن ویلایه‌تی كینتاكی كه به‌هۆی باهۆزه‌كانی ١٠ی ئه‌م مانگه‌وه ٧٤ كه‌س له‌وێ گیانیان له‌ده‌ست دا بەسەرکردەوە و له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه كۆبووه و بڕیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانی دا.
جۆ بایدن سه‌ره‌تا سه‌ردانی ناوچه‌ی مەیفیڵد و دواتر سه‌ردانی ناوچه‌ی داوسۆن سپرینگس'ی كرد كه له‌سه‌دا ٧٥ی له‌گه‌ڵ زەویدا یه‌كسان بووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، له‌گه‌ڵ زیانبه‌ركه‌وتووانی باهۆزه‌كه كۆبووه‌وه و به‌ڵێنی پێدان كه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
جۆ بایدن له داوسۆن سپرینگس رایگه‌یاند كه باهۆزه‌كه‌ی ١٠ی مانگ یه‌كێكه له باهۆزه هه‌ره‌گه‌وره‌كان و به عه‌قڵی كه‌سدا نه‌هاتووه كه باهۆزێكی هێنده گه‌وره روو بدات.