Kasım İleri
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2023
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن رایگەیاند: "ئامانجمان لە پەیوەندییەکانمان رەخساندنی دەرفەت و هێنانەدی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیرییە نەک چوونە ناو جەنگێکی سارد بێت لەگەڵ چین و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە بێت".
ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فلیپین، ئێنریکێ مانالۆ و وەزیری بەرگریی فلیپین، کارلیتۆ گالڤێز کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان بۆ رێک خرا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی کۆبوونەوە چوارقۆڵییەکەدا هەماهەنگییەکان تاوتوێ کراوە لە بواری ئابووری، ژینگە و ئاووهەوا، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە هەردوو وڵات گرنگی بە پێشخستنی کارە هاوبەشەکانی یەکە ئەمنییەکان دەدەن.
ئەنتۆنی بلینکن لەبارەی چینەوە گوتی: "ئەوەی لە جیهان هەستی پێ دەکەین و پێمانوایە لە بەرژەوەندی ئێمەیشدایە ئەوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە بەڕێوە ببەین. ئامانجمان لە پەیوەندییەکانمان رەخساندنی دەرفەت و هێنانەدی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیرییە نەک چوونە ناو جەنگێکی سارد بێت لەگەڵ چین و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە بێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەیش دا کە ئامادەی هەماهەنگین لە پرسە جیهانییەکاندا لەگەڵ چین، بە کراوەیی هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندیشی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە گرنگ زانی.