Dildar Baykan Atalay
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو دوای ئەوەی سێ سەربازی سوپای ئازەربایجان لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەسەر سنووری ئازەربایجان-ئەرمینیا کوژران، پەیوەندی بە هاوتا ئازەربایجانییەکەی، جەیهون بایرامۆڤ-ەوە کرد و پرسە و سەرەخۆشی و پشتیوانی وڵاتەکەی پێ راگەیاند.
لەو بارەیەوە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە ''دوای شەڕانگێزییەکەی دوێنێی ئەرمینیا، ئەمڕۆ چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیهون بایرامۆڤ ئەنجام دا و پرسەی سەرەخۆشی ئاراستە کرد''.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە تورکیا و گەلەکەی بەتەواوی پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکەن.