Dildar Baykan Atalay
30 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2026
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتكۆم) بڵاوی كردهوه، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەی ئێران كردیه سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجەکانی سوپای پاسداران كۆتایپێهێنا.
لە ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەییهكهدا هاتووه: "کاتژمێر ٢٢:٠٠ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (کاتژمێر ٠٥:٠٠ بە کاتی ههولێر)، هێزەکانی سێنتكۆم شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی تەواو کرد، كه وەک وەڵامێك بۆ ئەو هێرشانەی کرانە سەر هێزەکانی ئەمریکا دەستپێکردبوو".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە هێرشە نوێكهدا ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، دامەزراوەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوەندەکانی چاودێری کەناراوەکان و بەرگریی و تواناکانی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران پێکراون و، هاتووە: "مەبەست لە هێرشەکان کەمکردنەوەی زیاتری ئەو هەڕەشانە بوو کە لەلایەن ئێران و هێزە بریكارهكانیهوه دهكرێنه سهر هێزەکانی ئەمریکا، کەشتیگەلی بازرگانیی و وڵاتانی دراوسێی کەنداو".
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەو هێرشانە کراوە کە ئێران لە ئێوارەی ٢٨ی تەمووزدا كردیه سەر بنکەی سەربازی لە ئوردن، ئاماژە بەوە کراوە زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا له ئامادهباشیدان.