Betül Yürük
19 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
کۆمپانیای مۆدێرنا-ی ئەمریکی پێکوتێکی دژەکۆرۆنای بەرھەمھێناوە کە وەک دووەم پێکوت لەلایەن فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، مۆڵەتی بەکارھێنانی پێدراوە.
ئەم پێکوتە بەڕێژەی سەدا ۹٤،۱ کاریگەری ھەیە و بۆ کەسانی سەرو ۱٨ ساڵ بەکاردەھێندرێت.
بڕیاریشە لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی پێکوتەکە بکرێت.
لەو بارەیەوە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "پیرۆزبایی لە مۆدێرنا دەکەم کە لە ئێستادا پێکوتەکەی ئامادەیە".
پێشتر و لە ۱۱ی کانوونی یەکەمدا فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، مۆڵەتی بەکارھێنانی پێکوتی دابووە کۆمپانیای "Pfizer- BioNTech"، ئەم پێکوتە بۆ کەسانی سەرو ۱٦ ساڵ بەکاردەھێندرێت.