Dilara Zengin
19 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پڕۆژەیاسایەکی بوودجەی دوو رۆژی پەسەند کرد.
ئەم پڕۆژەیاسایە تا نیوەشەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بوودجە بۆ دامەزراوەکانی ئەمریکا دابیندەکات و بەمشێوەیەش رێگری لە داخرانی دامەزراوەکانی حکوومەت لە نیوەشەودا دەکات.
لەو بارەیەوە کۆشکی سپی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پڕۆژەیاساکە دوای پەسەند کردنی لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پیران، لەلایەن ترەمپەوە واژۆی لەسەر کراوە.
جێی ئاماژەیە پەسەند کردنی ئەم پڕۆژەیاسایە دەبێتە ھۆی بەخشینی کات بە کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پەسەند کردنی پاکێجێکی ۹۰۰ ملیار دۆلاری ھاوکاری و بوودجەیەکی ۱،٤ ترلیۆن دۆلاری.