Esin Eşkinat Sayılgan
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرک – AA
ئەمریکا چاپکردنی یەکەم پاسپۆرت کە لە شوێنی رەگەز ھێمای X نووسراوە، راگەیاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەرکردنی یەکەم پاسپۆرت کە لە شوێنی رەگەز ھێمای X نووسراوە راگەیاند و ئەم ھەنگاوەی بە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ دانپێدان بە مافی ئەو کەسانەی بە نێر یان مێ ناناسرێن وەسف کرد.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئیتر لە پاسپۆرتەکانی ئەمریکادا، خانەی رەگەز بەپێی ئاشکراکردن ھەڵدەبژێردرێت.
ھاوکات، ئەوە ئاشکرا نەکرا کە کێ یەکەم کەس بووەتە خاوەنی یەکەم پاسپۆرتی X.
دانا زیوم لە ساڵی ٢٠١٥وە لە دادگاکان سەرقاڵی ئەوە بوو کە لە خانەی رەگەزی پاسپۆرتەکەی لە بری نێر یان مێ، ھێمای X بنووسرێت.