Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
نیویۆرک-AA
کۆمپانیای "فەیسبووک"، کە بە زەبەلاحی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی جیهان ناسراوە، رایگەیاند ناوی خۆی بۆ مێتا (Meta) دەگۆڕێت.
هەڵبژاردنی ئەم ناوە نوێیە لە لایەن کۆمپانیای ئەمریکییەکە بۆ هەنگاون و خۆگونجاندنە لەگەڵ سیاسەتی دروستکردنی جیهانێکی سێ رهههندیی ناسراو بە Metaverse.
کۆمپانیا بەناوبانگەکە ناوی نوێی خۆی لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بەڕێوەبەرەکەی، مارک زوگەربێرگ ئاشکرای کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو كردهوه.
وشەی "Metaverse" لە تێکهەڵکێشکردنی هەردوو وشەی "meta" و "universal"هوه هاتووە واتە "Super-universe" و جۆرێک لە ئەلتەرناتیڤی دیجیتاڵی بۆ جیهانی فیزیکی پێک دەهێنێت کە دەتوانرێت بچێتە سەرهێڵی ئینتەرنێت.
ئەم ناوە نوێیەی كۆمپانیاكه دوای ئابڕووچوونێک دێت کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا بەسەری هات دوای ئەوەی بەرپرسی پێشووی دەستەی نەزاهەی مەدەنی پێگەکە، فرانسیس هۆگان، ئاشکرای کرد کە فەیسبووک کۆمەڵێک سەرپێچی ئەنجام داوە، لەوانە رێگەدان به توندوتیژی رەگەزی لە ئەسیۆپیا و میانمار و ئاماژەی بەوەش کرد پێگەکە بێدەنگه لەسەر ئەو کردارانەی کە لەلایەن کەسایەتییە ناودار و گشتییەکانەوە ئەنجام دەدرێت لەژێر ناوی "لیستی سپی".