Zuhal Demirci
12 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2022
لەندەن-AA
بارینی به‌فرێكی زۆر و درووستبوونی سەهۆڵبەندان کە شەوی رابردوو سەرانسەری به‌ریتانیای گرته‌وه، بووە هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگی به‌رچاو لە هاتوچۆدا.
ئه‌م به‌فره‌ی ئه‌مجاره، كه زۆرترین بەفره لە وڵاته‌كه لە ساڵی ٢٠١٣ەوە باریبێت، بووەتە هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگی جددیی له گواستنەوەدا لە لەندەنی پایتەخت و دواکەوتن یان هەڵوەشانەوەی زۆرێک لە گه‌شته‌كانی مێترۆ.

رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی M25 و M11 لە له‌نده‌ن بەفرێکی زۆری تێدا باری و ژماره‌یه‌ك لە شۆفێران بۆ ماوەی زیاتر لە هه‌شت کاتژمێر له رێگاکاندا گیریان خوارد.
لە فڕۆکەخانەی ستانستێد سەرجەم گەشتەکان راگیران ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ناچاربوو رێڕەوی فڕین دابخات.

بەهۆی ئەو بەفر و سەهۆڵبەندان و تەمەوە کە وڵاتەکەی گرتەوە، زیاتر لە ٥٠ گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەکانی هیسرۆ و گاتویک هەڵوەشێنرانەوە یان دواخران.
زۆرێک لەو سەرنشینانەش کە گەشتەکانیان دواکەوت لە فڕۆکەخانەکان گیریان خوارد.
- لە هەندێک ناوچە خوێندنگه‌كان كرانه پشوو
دوێنێ شه‌و لە سکۆتلەندا پلەکانی گەرما بۆ -١٥ پلە دابەزین. بەهۆی بارینی به‌فره‌وه لە هەندێک ناوچە ده‌وامی خوێندنگه‌كان كرانه پشوو.

هاوكات سێ لەو منداڵانەی کەوتنە ناو دەریاچەی به‌سه‌هۆڵبووی سۆلیهول لە نزیک شاری بێرمینگهام، گیانیان لەدەستدا.
چاوه‌ڕوان دەکرێت کەشوهەوای سارد و بارینی بەفر لە سەرتاسەری به‌ریتانیا بە درێژایی هەفتە به‌رده‌وام بێت.