Hemın Othman Mohammed
10 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2016
په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب، داوای كرد هێزی ئاشتیپارێز ره‌وانه‌ی سووریا بكرێت.
بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی شاری حه‌له‌ب، كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سیاسه‌ت و كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب، له بینای ناوه‌ندی كۆمكاری عه‌ره‌بی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكخست.
دوا به‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه ئه‌حمه‌د بن محه‌مه‌د ئهلجهفهران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: "داوا ده‌كه‌ین هێزی ئاشتیپارێزی عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی سووریا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و گه‌مارۆی سه‌ر شاره‌كان هه‌ڵبگیرێت تا هاوكاری مرۆییان پێ بگات".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن ئه‌و هێزه ره‌وانه ده‌كرێت، ئهلجهفهران گوتی: "په‌رله‌مانی عه‌ره‌ب پێگه‌ی یاسادانان و چادێریكردن، هێزی چه‌كداری یان توانای دارایی نییه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه. ئێمه له سووریا دژی ده‌ستێوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌كین".
هێزه‌كانی رژێمی سووریا، ده‌یان جار ئه‌و ئاگربه‌سته كاتییەیان پێشێل كردووه كه مه‌به‌ست لێی كۆتاییهێنانه به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و له 27ی شوباته‌وه چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مریكا و رووسیا، له كۆتایی مانگی رابردوودا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە رێككه‌وتنه‌كه لازقییه و دیمه‌شقیش بگرێته‌وه.