Betül Yürük,Rewa Mahmut Hasan
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
نەتەوەیەکگرتووەکان - AA
نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ماسیو ریکرۆفت رایگەیاند ئەوان نیگەرانن لەوەی ئەگەر هەیە ناوچەی گەمارۆ دراوی غوتەی رۆژهەڵآت لە سووریا ببێتە ناوچەی برسێتی و داوای لە رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی کرد کە گەمارۆکە هەڵبگرن و رێگە بدەن یارمەتییە مرۆییەکان بگاتە ئەو ناوچانە.
ریکرۆفت لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە دۆخی مرۆیی غوتەی رۆژهەڵات کرد کە ئێستا لەژێر گەمارۆی رژێمەی ئەسەد دایەو گوتی، "یەکێک لەو شوێنانەی بەناوچەی داماڵڕاوی جەنگ دەستنیشان کراوە غوتەی رۆژهەڵاتە کە تائێستاش بۆردومان دەکرێت".
ناوبراو رایگەیاند ئەوان نیگەرانن لەوەی ئەگەر هەیە ناوچەی گەمارۆ دراوی غوتەی رۆژهەڵات لە سووریا ببێتە ناوچەی برسێتی و داوای لە رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی کرد کە گەمارۆکە هەڵبگرن و رێگە بدەن یارمەتییە مرۆییەکان بگاتە ئەو ناوچانە.
ریکرۆفت داوای کرد هەرچی زووترە لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی جنێڤدا بەبەشداری ئەندامانی هەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان گرووپێکی زیندووی سیاسی هەماهەنگ بن و پرۆسەی سیاسی راستەقینە هەرچی زووترە دەست پێ بکات.