Tuğçenur Akgün
18 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2023
نیویۆرک-AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشكرایكرد، پێویستە ئۆكراینا هەمان پێوەرەکانی وڵاتانی دیکە له‌باره‌ی ئەندامێتی لە ناتۆ به‌جێبگه‌یه‌نێت و لەوبارهیهوه هیچ ئاسانکارییەکی تایبەت بۆ ئەو وڵاتە ناڕه‌خسێنرێت.
جۆ بایدن به‌ر له سەردانەکەی بۆ ویلایەتی پێنسیلڤانیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایەوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئاسانکاری بۆ ئەندامێتی ئۆکراینا لە ناتۆ ده‌كه‌ن؟" بایدن رایگه‌یاند: "نەخێر. چونکە دەبێت هەمان پێوه‌ره‌كان بەدیبهێنن. بۆیە من ئاسانکاری ناکەم".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکراینا توانای بۆ هەماهەنگی سەربازیی نیشانداوە، بەڵام زنجیره‌یه‌ك پرس هەیە وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی هه‌ر وڵاتێكی دیكه كه ئه‌ندامی ناتۆیه، ئۆكراینا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی به‌جێگه‌یاندووه یان نا.
جۆ بایدن رایگه‌یاند: "پێموایە به‌جێی ده‌گه‌یه‌نن، دەتوانن. بەڵام ئەوە (پێواژوویه‌كی) ئۆتۆماتیکی نییە".
سەبارەت بە جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی لەلایەن رووسیاوه لە بێلاڕووس، بایدن ئه‌و بۆچوونه‌ی دووپاتکردەوە کە ئه‌و كاره "بە تەواوه‌تی نابەرپرسیارانەیه".