Betül Yürük
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2020
نیویۆرك – AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نیستیتۆی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه درمییه‌كان و هه‌ستیارییه‌كان، دكتۆر ئه‌نتۆنی فاوسی ده‌كات به‌شداری بكات له تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.
له‌میانی ههڤپهیڤینێكیدا له‌گه‌ڵ CNN بایدن رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت فۆسی به‌شداری له‌و تیمه‌دا بكات كه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دایده‌مه‌زرێنێت و گوتی: "داوام له دكتۆر فاوسی كردووه له ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و ببێته گه‌وره راوێژكار و به‌شداری بكات له تیمه‌كه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا".
ئه‌نتۆنی فاوسی به‌شداربووه له تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ و ماوه ماوه تره‌مپ دژی رێنماییه‌كانی ئه‌و ده‌وه‌ستایه‌وه و ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرت.