Ömer Koparan
04 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2020
عەزاز - AA
سوپای نیشتیمانی سووریا لە شارۆچکەی عەزاز یەکەم سەربازگەی خۆی کردەوە.
سەربازگەکە ناوی "شەھید یاسر ئەبو شەیخ"ە و لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا کرایەوە، بڕیارە وەک کۆلێجێکی سەربازی خزمەت پێشکەش بکات و تیایدا پێداویستییەکانی راھێنان و مانەوەی سەربازانی سوپای نیشتیمانی سووریا دابینکراون.
لە رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکوومەتی کاتی سووریا، عەبدولڕەحمان مستەفا، سوپاسالار و وەزیری بەرگری حکوومەتی کاتی سووریا، سەلیم ئیدریس و فەرماندەکانی سوپا بەشداربوون و تاجەگوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەھیدانی ناو سەربازگەکە دانا.