Şerife Çetin
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند: "دووبارە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی لووتکەی ناتۆدا لە لیتوانیا، شتێکی نایاب بوو".
جۆ بایدن دەربارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو کە لووتکەی ناتۆ بە بڕیارەکەی تورکیا دەربارەی ئەندامێتی سوید لە پەیمانەکە، مانایەکی "مێژووییتر"ی لەخۆگرتووە.
ناوبراو وێنەیەکی خۆی و ئەردۆغان-یشی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیویەتی: "دووبارە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی لووتکەی ناتۆدا لە لیتوانیا، شتێکی نایاب بوو".