Tuğçenur Akgün
12 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2023
نیویۆرک – AA
کۆشکی سپی لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ڤیلنیوس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی بایدن بەبۆنەی گەیشتنە رێککەوتنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سوید، ئولف کریستێرسۆن و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ بۆ رەوانەکردنی پرۆتۆکۆلی بەشداریکردنی سوید لە ناتۆ بۆ پەرلەمانی تورکیا دەستخۆشی لە ئەردۆغان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر ئەوەی هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیووە بە دوا کۆبوونەوەی راوێژکاری میکانیزمی ستراتیجیی ئەمریکا و تورکیا و تیایدا هاتووە: "هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد لە بارەی تەوەرە لەپێشینەکانی وەک بەرگریی، ئابووریی و هەوڵەکان بۆ پتەوترکردنی هەماهەنگییەکان. بایدن و ئەردۆغان هەروەها لەبارەی هاوکاریکردنی ئۆکراینا و پاراستنی سەقامگیریی ئیجە دوان".
هەروەها لەو پۆستەی کە لە هەژماری فەرمیی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە، وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و بایدن داندراوە و نووسراوە: "حکوومەتی بایدن-(کامالا) هاریس پێداگیرە لەسەر هەماهەنگییەکان لەگەڵ جیهان بۆ پشتیوانیکردن لە ناتۆ و تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرەکانی داهاتوو".