Davit Kachkachishvili,Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
تبلیسی - AA
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی دوو رۆژ لەمەوبەر له تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا ده‌ستیپێكرد وه‌ك كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌شداریکردنی په‌رله‌مانتارێكی رووسیا له 26ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆرتۆدۆكس كه له شارەکە به‌ڕێوه‌چوو له سێیه‌م رۆژدا، درێژه‌ی هه‌یه.
خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ستیپێكرد کە ئەندامی ئەنجوومەنی دوما سەربە پارتی كۆمۆنیستی رووسیا، سێرگی گاڤریلۆڤ سه‌رۆكایه‌تی شاندی رووسیای كرد له دانیشتنی دووه‌م رۆژی 26ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ئۆرتۆدۆكس كه سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له شاری تبلیسی كرایه‌وه، ئه‌مڕۆ له سێیەم رۆژی‌دا، به‌رده‌وامه.
خۆپیشانده‌ران كاته‌كانی ئێواره سه‌ره‌تا له به‌ردەم تەلاری په‌رله‌مان گردبوونه‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆیان كرد به هۆی ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دوو رۆژ لەمەوبەر هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان به‌كارهێناوه بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی سه‌دان كه‌سیان كرد كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له 20ی حوزه‌یراندا ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ها داوای به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌و پۆلیسانه‌یان كرد كه فیشه‌كی پلاستیكیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان به‌كارهێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، خۆپیشانده‌ران بەرەبه‌یانی ئه‌مڕۆ له بەردەم تەلاری په‌رله‌مانه‌وه تا نووسینگه‌ی پارتی خه‌ونی جۆرجیای ده‌سه‌ڵاتدار رێپێوانیان سازكرد.