Ömer Faruk Yıldız,Hemın Othman Mohammed
23 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2019
كوالا لامپور - AA
سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون رایگه‌یاند كه نامه‌یه‌كی "ناوهڕۆك زۆر جوان"ی له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بەدەست گه‌یشتووە.
له هه‌واڵێكدا كه له ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی كۆریای باكوور KCNA بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كیم جۆنگ-ئون نامه‌یه‌كی نوێی له دۆناڵد تره‌مپ بەدەست گه‌یشتووە.
سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌خوێندنه‌وه‌ی نامه‌كه و باسی له‌وه كردووه كه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه زۆر جوانه.
كیم جۆنگ-ئون ده‌ستخۆشی له بوێری دۆناڵد تره‌مپ كرد و باسی له‌وه كرد كه بیر له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه ده‌كاته‌وه.
سەرکردەی كۆریای باكوور له 11ی حوزه‌یراندا، نامه‌یەکی ئاراستەی دۆناڵد تره‌مپ کردبوو.