Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2019
له‌نده‌ن - AA
به‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به‌ریتانیا كه گرژیی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی نوێ ره‌وانه‌ی كه‌نداوی هورموز ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی سكای نیوزی به‌ریتانی، به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كه‌شتی جه‌نگیی HMS Montrose كه له كه‌نداوی هورموز ئه‌ركداره، كه‌شتی تێكشكێنه‌ری HMS Duncan ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كات.
له هه‌واڵه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه‌شتیه تێكشكێنهرهكه كه له ده‌ریای ره‌ش به‌شداری له مانۆڕه‌كانی ناتۆدا كردووه، ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واوكردووه و، له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێده‌كه‌وێت.
له ئێستادا به‌ریتانیا له ناوچه‌كه‌دا كه‌شتیه‌كی جه‌نگیی، چوار كه‌شتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و كه‌شتییه‌كی پشتیوانی هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه دوێنێ HMS Montrose سێ به‌له‌می ئێرانی له تانكه‌رێكی نه‌وتی به‌ریتانی دوورخستووه‌ته‌وه كه ویستوویانه رایبگرن.