Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
12 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
بڕۆكسڵ – AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند له ٢٠١٨ رێگه له ٤٧١ هه‌زار كه‌س گیراوه بچنه ناو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه كه هاووڵاتی نین له‌و یه‌كێتییه.
نووسینگه‌ی ئاماره‌كانی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند به‌پێی یاسای كۆچ له ٢٠١٨ مامه‌ڵه‌یان كردووه و رێگه له ٤٧١ هه‌زار كه‌س گیراوه بچنه ناو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه كه هاووڵاتی نین له‌و یه‌كێتییه.
هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا داوایان له ٤٧٨ هه‌زار كه‌س كردووه وڵاتانی ئه‌ندام جێبهێڵن و ١٩٨ هه‌زار كه‌سیش كه هاووڵاتی یه‌كێتییه‌كه نه‌بوون ره‌وانه‌ی وڵاتی سێیه‌م كردوون.
ده‌ركه‌وتووه ١٣٤ هه‌زار و ١٠٠ كه‌س به رێگای نایاسایی چوونه‌ته ئه‌ورووپا كه ١٠٥ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س له فه‌ڕه‌نسا، ٩٣ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له یۆنان و ٧٨ هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سیش له ئیسپانیان.