Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
16 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
دان كۆتس كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كردبوو بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی له ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكادا، 85 ده‌نگی به‌ڵێی به‌ده‌ست هێنا و، بووه سه‌رۆكی نوێی هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی.
دان كۆتس كه له ده‌نگدانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا، 12 ده‌نگی نه‌خێری به‌رامبه‌ربە 85 ده‌نگی به‌ڵێی به‌ده‌ستهێنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سوێندی یاسایی بخوات و ده‌ستبه‌كار بێت.
دان كۆتسی كۆماریخواز كه نوێنه‌ری پێشووی ویلایه‌تی ئیندیانایه و له هه‌فته‌كانی رابردوودا كۆتایی به‌ئه‌ركه‌كه‌ی هات، كاتێک کە دهستبهكاردەبێت به‌رپرسیارێتی 16 دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری فیدراڵی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.