Başak Akbulut Yazar
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2022
ئیستانبوڵ – AA
دادگا بڕیاری راگرتنی دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانیی سعوودی و نووسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جه‌مال خاشقجی دا كه تیایدا ٢٦ تۆمه‌تبار دادگایی ده‌كرێن و پرۆسه‌ی دادگاییكردنهكهیشی به دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی سعوودیه سپارد.
دانیشتنی دادگا له هۆبه‌ی ١١ی دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌و ٢٦ تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه به‌ڕێوه چوو كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌ران كه له‌لایه‌ن ژووری پارێزه‌رانی ئیستانبوڵه‌وه ئه‌ركدار كراون نوێنه‌رایه‌تی تۆمه‌تبارانیان كرد له دانیشتنه‌كه‌دا، هه‌روەها بریكاردار و ده‌ستگیرانی خاشقجی، خه‌دیجه جه‌نگیز و پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاری راگرتنی دۆسیه‌كه‌یان داوه و پرۆسه‌ی دادگاییكردنهكهیشی به دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی سعوودیه سپارد.