Tevfik Durul
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
ئه‌سینا – AA
یۆنان داواكاری ئه‌مریكای بۆ "دابینكردنی چه‌ك بۆ ئۆكراینا" ره‌ت كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی یۆنان بڵاو كراونه‌ته‌وه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڤیكتۆریا نوڵاند له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ یۆنان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی یۆنان، نیكۆس پانایاتۆپۆولۆس كۆبووه‌ته‌وه.
ڤیكتۆریا نوڵاند سوپاسی یۆنانی كردووه له‌و رۆڵه‌ی له‌باره‌ی ئۆكرایناوه گێڕاویه‌تی و پێشنیازی بۆ حكوومه‌تی یۆنان كردووه چه‌ك بۆ ئۆكراینا دابین بكات.
نیكۆس پانایاتۆپۆولۆس-یش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی "یۆنان له سیسته‌می به‌رگریی خۆی سازش ناكات" به ناڕاسته‌وخۆ داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ١٧ی ئادار له میدیای یۆنان بڵاو كرانه‌وه، ئه‌سینا ره‌تی كردووه‌ته‌وه هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكراینا ره‌وانه بكات.