Övünç Kutlu
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له یه‌كه‌م رۆژی كاردا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٤٢ دۆلار و ٨٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینیی نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٤٣ دۆلار و ٤٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٣ دۆلار و ٢٤ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٣٠هوه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٨٥ دابه‌زیوه و به ٤٢ دۆلار و ٨٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و ١٧ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی ئاماره‌كانی هه‌فتانه‌ی کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکا "Baker Hughes"، ژماره‌ی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیری نەوت لە ئەمریکا لە هەفتەی چوار-١٠ی تهمووز به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر چوار سەکۆ کەمی کردووە و دابه‌زیوه بۆ ١٨١ سەکۆ، بەو شێوەیە ئه‌وه ماوەی ١٧ هەفتەیه یەک لە دوای یەک ژمارەی سەکۆکانی بیرە نەوت لە ئەمریکا کەم دەکات و تێكڕا ٥٠٢ سەکۆ کەمیان کردووە.
هه‌روه‌ها مه‌ترسی شه‌پۆلی دووه‌می په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی كردووه‌ته سه‌ر چالاكییه ئابوورییه‌كان و داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له جیهاندا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی نه‌وت لە لیبیا، بڵاوی كرده‌وه كه سەرکردەی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، تووشی ئیفلیجبوون كردووه.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٩٨ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٧٧ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٦٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.