Sayed Khodaiberdi Sadat
13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
كابول - AA
له ئاكامی هێرشی چه‌كدارانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده‌دا له ویلایەی بەدەخشان باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، حه‌وت پۆلیس کوژران.
گوته‌بێژی ویلایەی بەدەخشان، نی‌ك محه‌مه‌د نازاری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا، باسی له‌وه كرد كه چه‌كدارانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده به پشتیوانی چه‌كدارانی تاڵیبان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌ی ئارگهنچهاوا.
نی‌ك محه‌مه‌د نازاری باسی له‌وه كرد كه له هێرشه‌کەدا، حه‌وت پۆلیس کوژراون و دووی دیکەیش برینداربوون، هه‌روه‌ها پێنج چه‌كداری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش كوژراون.
لای خۆیه‌وه تاڵیبان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.