Muhammed Emin Canik
08 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2022
بۆینس ئایرس - AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٥ پلەی ریختەر لە نزیک سنووری پیرۆ لە خۆرئاوای بەڕازیل روویدا.
دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS) بڵاوی کردەوە کە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی ٦،٥ پلەی ریختەر روویداوە، دەکەوێتە ١٠٨ کیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای شاری تاراواكا لە ویلایەتی ئاكری لە نزیك سنووری پیرۆ.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٦١٦ کیلۆمەتری زەوی روویداوە.
سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.