Murat Temizer
02 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
وارشۆ - AA
لە فینلاند پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی گشتییدا دەستی پێ کرد.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی فینلاند رایگەیاند کە کاتژمێر ٠٩:٠٠ سندوقەکانی دەنگدان دەکرێنەوە بە روویی دەنگدەراندا و کاتژمێر ٢٠:٠٠ دادەخرێت.
لەو هەڵبژاردنەدا ئەندامان بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە کە لە ٢٠٠ کورسی پێکدێت دیاریی دەکرێن.
بەهۆی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە، دەنگدەرانی فینلاند لەم هەڵبژاردنەدا لە پاڵ ئاسایش گرنگیی بە ئاسایی بوونەوەی ئابووریی وڵاتەکە دەدەن.
ژمارەی دانیشتوانی فینلاند کە نزیکەی پێنج ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسە، ژمارەی دەنگدەر تیایدا چوار ملیۆن و ٥٤٦ هەزار کەسە.
بەپێی ئەو زانیارییەی وەزارەتی دادی فینلاند خستوویەتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت لە پێنجی نیساندا، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە رابگەیەندرێت.
شارەزایان ناتوانن پێشبینی بکەن کام لەو سێ پارتەی لە هەڵبژاردنەکەی ٢٠١٩دا دەنگی نزیک لە یەکیان بەدەستهێنا، پێشەنگ دەبن.
بەپێی دوایین راپرسیی، دەنگەکانی پارتی هاوپەیمانی نیشتمانیی سەدا ٢٠،٨ و پارتی سۆسیال دیموکرات سەدا ١٩،٩ و پارتی فینلاندە راستەقینەکان سەدا ١٩ دەنگ بەدەستدەهێنن.
لەسەدا ٤٠ی دەنگدەرانی تۆمارکراو بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختەدا کردووە کە لە رۆژانی ٢٢-٢٨ی ئادار لە ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکە بەڕێوەچوو.