Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌رگرتنی ملیۆنان په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن ولاتانی ئه‌ورووپاوه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و، گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه ناوچه‌ی ئارام له سووریا دروست ده‌كه‌م".
تره‌مپ، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو سوێندی یاسایی خوارد و، بووه 45همین سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوای چوونه كۆشكی سپی، یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC ئه‌نجامدا.
چاوپێكه‌وتنه‌كه له كۆشكی سپی ئه‌نجامدرا، تیایدا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ملیۆنان په‌نابه‌ره‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه درێژه‌ی هه‌یه وڵاتەکەیان جێهێشتووە، له‌بری ئه‌وه‌ی روو له ولاتانی ئه‌ورووپا بكه‌ن باشتره له‌و ناوچه ئارامانه‌دا نیشته‌جێ بكرێت كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا دروست ده‌كرێت.
گوتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه له سووریا ناوچه‌ی ئارام دروست ده‌كه‌م بۆ خه‌ڵكه‌كه. به‌ڕای من ئه‌ورووپا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كرد كه رێگه‌ی دا ملیۆنان كه‌س روو له ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه بكه‌ن. ئێستا ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت ته‌واو كاره‌سات باره".
تره‌مپ كه پێشتر چه‌ندجارێك به‌پێویستی زانیوه له‌ناوخۆی سووریا ناوچه‌ی ئارام بۆ خه‌ڵكه‌كه دروست بكرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م رۆژانه‌دا بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی واژووبكات كه ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌خۆده‌گرێت.
بابه‌تێكی دیكه كه یه‌كێك بوو له بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رنامه‌كه، قورسكردنی پێدانی ڤیزه بوو به‌و كه‌سانه‌ی روو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراوه‌وه روو له ئه‌مریكا ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌منیی توندتریان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
تره‌مپ له‌وه‌ڵامی مویر-دا كه لێی پرسی، "ئایا شێوازی نوێی ڤیزه به‌واتای ئه‌وه دێت كه موسوڵمانان ڤیزه‌یان پێنه‌درێت بچنه نێو ئه‌مریكا یان نا؟" گوتی،"نه‌خێر ئه‌وه قه‌ده‌غه‌كردنی موسوڵمانان نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی به‌و وڵاتانه‌وه هەیه كه تیرۆری تێدایه. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و وڵاتانانهوه دێنه ئێره، ده‌بنه هۆی كێشه‌ی زۆر. خۆی له‌خۆیدا وڵاته‌كه‌مان به‌بێ ئه‌و مرۆڤانه‌ش كێشه‌ی زۆره".
تره‌مپ له به‌رنامه‌كه‌دا راسته‌وخۆ ناوی هیچ وڵاتێكی نه‌دركاند، به‌ڵام رایگه‌یاند له بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نێت.
دوێنێ ره‌شنووسی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كه واژووی له‌سه‌ر نییه له مێدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكرایه‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت تره‌مپ له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا واژووی بكات. ره‌شنووسه‌كه باس له دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ پاراستنی گه‌لی سووریا و هه‌وره‌ها راگرتنی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا، سه‌ختكردنی ڤیزه له‌سه‌ر هه‌ندێك له وڵاتانی موسوڵمان، نابێته هۆی تووڕه‌بوونی ئه‌و وڵاتانه؟ تره‌مپ رایگه‌یاند، خۆی له‌خۆیدا جیهان پڕه له توڕه‌یی و هه‌نگاوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هیچ له‌وه ناگۆڕێت.
- "كاتێك عێراقمان به‌جێهێشت، پێویست بوو نه‌وت كۆنترۆڵ بكه‌ین"
تره‌مپ رایگه‌یاند، كاتێك هێزەکانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كێشایه‌وه، پێویست بوو به ستراتیژی كۆنترۆڵكردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌وه بكشایه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما به‌و كاره هه‌ڵنه‌ستاوه، ئه‌مڕۆ داعش نه‌وتی عێراق ده‌فرۆشێت و كردوویه‌تی به سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ رێکخراوەکە.
تره‌مپ گوتی: "ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه‌مان كۆنترۆڵ بكردبایه، ئه‌مڕۆ داعش‌یش نه‌ده‌بوو. له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ش ترلیۆن دۆلارمان خه‌رجكرد، به‌ڵام ئێستا وڵاته‌كه‌مان لێكده‌ترازێت." و رایگه‌یاند، داگیركردنی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بوو، به‌ڵام شێوازی كشانه‌وه‌ش له‌و وڵاته به هه‌ڵه به‌ڕێوه‌براوه.