Emirhan Demir
13 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە ئومێدەوارن درێژە بە پرۆسەی دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بدەن و، ڕایگەیاند: "ئەگەر پێویست بکات، بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەین".
ترەمپ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لێدوانی بۆ پێشکەشکاری کەناڵی فۆکس نیوز، برێت بایەر دا.
ترەمپ ڕایگەیاند: "ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و، ئومێدەوارین بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. دەیبینین. چەند کەسێک هەن لە کادرە سەرکردایەتییەکەدا کە ناگەڕێنەوە (مردوون)".
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئەوەیشی خستەڕوو چاوەڕێی وەڵامی تارانە بۆ ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کردیە سەر ئێران و، ڕایگەیاند: "ئەگەر پێویست بکات، بەرگریی لە ئیسرائیل دەکەین".