Laith Al-jnaidi,Hamdi Yıldız
13 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2025
عوممان - AA
دەسەڵاتی ڕێکخستنی فڕۆکەوانی مەدەنی ئۆردن بڵاوی کردەوە کە بە هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیان داخستووە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن PETRA بڵاوی کردەوە کە، بە هۆی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکان و مەترسییەکان، بە شێوەی کاتی کایەی ئاسمانی وڵاتەکە داخراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی نێودەوڵەتی ڕێکخستنی فڕۆکەوانی مەدەنی دراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەند بنکەیەکی ناوەکی و سەربازییان لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج.
بە هۆی هێرشەکەوە، چەند فەرماندەیەکی سەربازیی لەوانەش، سوپاسالاری ئێران محەمەد باقری، فەرماندەی سوپای پاسداران حوسێن سەلامی و شەش زانای ناوەکی ئێران کوژران.