Hakan Çopur
21 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2025
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند بڕیارنامەی سەرۆکایەتی لە بارەی داخستنی وەزارەتی پەروەردە واژوو کردووە و، وەزارەتەکە بەتەواوى نامنێت و فەرمانگەی پەروەردە دەدات بە ویلایەتەکان.
لە میانی ڕێوڕەسمێکی واژووکردندا کە لە کۆشکی سپی سازی کرد، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە ڕووی ڕای گشتیی ئەمریکا هەنگاوێکی مێژوویی هەڵنا.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد بە بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی کە ژووی کردووە، بە تەواوی وەزارەتی پەروەردەی هەڵوەشاندەوە، کە لە ساڵی ١٩٨٠دا دامەزراوە.
"ئەمڕۆ بڕیارنامەیەک واژوو دەکەم بۆ بەتەواوی نەهێشتنی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی. ئەمە هەنگاوێکی مێژوویی ٤٥ ساڵەیە" ترەمپ وای گوت و، باسی لەوە کرد کە کۆماریخوازەکان و زۆرێک لە دیموکراتەکان پشتیوانیان لەم هەنگاوە کردووە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە لە پرسی پەروەردەدا پێوست بە وەزارەتێکی فیدراڵی ناکات و، گوتی: "ئیدی فەرمانگەی پەروەردە دەگەڕێنینەوە بۆ شوێنی خۆی، واتا بۆ ویلایەتەکان".