Şerife Çetin
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز تانژو بیلگیچ بۆردومانکردنی بنكه‌ی مانگی سووری قه‌ته‌ری له کەرتی غه‌ززه و هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شێخ حەمد بن خه‌لیفه ئال سانی به‌توندی ئیدانه كرد.
باڵیۆز تانژو بیلگیچ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه قێزه‌ونه‌دا كه پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌یشی بۆ برینداربووان خواست، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی توركیایشی ئاراسته‌ی گه‌ل و ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز تانژو بیلگیچ داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ كۆتایی هێنان به پەلامارەكانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و گوتی: "هێرشكردنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شێخ حەمد بن خه‌لیفه ئال سانی و بۆردومانكردنی بنكه‌ی مانگی سووری قه‌ته‌ری له غه‌ززه له رۆژی ١٧ی ئایاری ٢٠٢١ بەتوندی ئیدانە ده‌كه‌ین، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه زیانێكی زۆر به نه‌خۆشخانه‌كه گه‌یشت".