Zeynep Hilal Karyağdı
18 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2021
رامه‌ڵڵا – AA
به‌هۆی پەلامارهكانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و قودسی رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر داوای سه‌ندیكاكان و لایەنە سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوای داگیركراو و ئیسرائیل مانگرتنی گشتییان راگه‌یاند.
له به‌یانی ئه‌مڕۆوه خاوەن فرۆشگاکان له كه‌ناری رۆژئاوا و شاره‌دێی زۆرینه عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل، دەرگای فرۆشگاکانیان نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی به‌شداریکردنی دامه‌زراوه ئه‌هلییه‌كان، زانكۆ و بانكه‌كانیش له كه‌ناری رۆژئاوا له مانگرتنه‌كه‌دا جه‌نجاڵی هاتوچۆ كه‌م بووه‌ته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل كه له ١٠ی ئایاره‌وه ده‌ستی پێكردووه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا ٢١٢ كه‌س كوژراون كه ٦١یان منداڵ و ٣٦یان ژن بوون و هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.