Gökhan Çeliker
23 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای سەرکۆنە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بەداخبوونی خۆیانی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا دەربڕیوە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵک.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییە قێزەونەکەی هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆ دەکەین کە خەڵکی سڤیلی بێتاوانی کردووەتە ئامانج و بە داخبوونی خۆمان بە حکوومەت و گەلی ڕووسیا ڕادەگەیەنین".
بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو هێرشە تیرۆریستییەی کرایە سەر هۆڵی کۆنسێرتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، ٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.