ئیسلام ئاباد
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی (پیشاوەر) گەیشتە (٢٩) کەس.
تەقینەوەکە لە بازاڕی (کیسا کاڤانی) لەنزیک بنکەی پۆلیسی (ھان رەزاق قابیل) روویدا. بەھۆی کاریگەریی تەقینەوەکە ھەشت دوکان بەتەواوی خاپوور بوون و دەیان ئوتۆمبیل سوتان.
بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا (٧٠) بریندارو( ٢٩) کوژراو تۆمارکراوە، پێشبینی دەکرێ ژمارەی کوژراوان زیاتر بێ لەو ژمارەی ئێستا راگەیەنراوە.