ئیسلام ئاباد
ھێرشەکە لەشارۆچکەی (سپین تۆڵ) لەبارەگای یەکێ لەسەرکردەکانی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان روویداوەو لەئاکامدا پێنج کەس کەس کوژراون و ١٥ ی دیکە بریندار بوون.
تا ئێستا دەرنەکەوتووە ئامانجی ھێرشەکە بۆ تیرۆرکردنی ئەو سەرکردەیەی تاڵیبان بووە یان نا.
بەھۆی دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە نێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و پاکستان، چەندین باڵی ئەو بزووتنەوەیە ناڕەزاییان نیشانداو وازھێنانیان لەتاڵیبان راگەیاند، حەفتەی رابردوو سوپای ئەو وڵاتە ھێرشی بردە سەر چەند بارەگایەکی ئەوان و ٩٠ چەکداریان لێکوژرا.